• امروز : پنجشنبه, ۷ خرداد , ۱۴۰۵
  • برابر با : Thursday - 28 May - 2026
13

سوهراب پوورنازری کورد و خاوەن بیر نییە

  • کد خبر : 2954
  • ۱۱ بهمن ۱۴۰۰ - ۱۱:۰۵
سوهراب پوورنازری کورد و خاوەن بیر نییە
️هەندێ بیرتەسك، دەیانەوێ ناسنامەی زاراوەی كەلهووڕی و دەسكەوتە گەورەكانی بسڕنەوە

پایگاه خبری چالاک نیوز” مامۆستا عەلی ئەشرەف نەوبەتی ناسراو به “پەرتەو کرماشانی”، شاعیری ناودار و دیاری کورد، یەکێ لە شاعیرە پایە بەرزەکانی دەورەی هاوچەرخه کە بە هەر دوو زمانی فارسی و کوردی شیعری مانا و جوان و نەمری هەیە و زۆرینەی شیعرەکانی لەسەر زاری خەڵکە و غەزەلە کوردیەکانی که لە کتێبەکەیدا چاپکراون وەختی خۆی وەک نمونەی هەڵکەوتەی شێعری کوردیی کرماشانی سەرنجیان پێدرا.

شار کرماشان دیار عشقه خاپووری نەکەین
خەرگ کووره بنیشم، خاک و ئاوم هەر یەسە.
پشتم لە بار دەرد و غەم شکیا نیەزانم چوو بکەم!؟
دەردم یەسە لە ماڵ خۆەم بی خانمانم ئەرمەنی!

درووستە مامۆستا “پەرتەو” غەزەڵە فارسیەکانی زۆرترە و غەزەڵە کوردیەکانی کەمن، بەڵام باشترین غەزەڵەکانی کوردین، بەرزن و پڕن لە مانا و نیشتمان پەروەری و پشتیوانی لە کولتووری کورد، هەر ئەم دوو بەیتەی سەرەوه بەسە بۆ جواوی “سۆهراب پوورنازری” کە کۆچ و نەمانی مامۆستا “پەرتەو کرماشانی” بە خەسارێکی گەورە بۆ ئەدەبی فارسی دێنێتە ئەژمار و ئەڵێ مامۆستا “پەرتەو “ئەدیبێکی پارسی بێژە و ئەم کۆچە خەسار و زەرەرە بۆ “ئیرانی فەرهەنگی”. یانێ خزمەتی بۆ زمان و کولتووری کورد بە هیچ ئەزانێت و غەزەڵە کوردیەکانی کە زیاتر لە غەزەڵە فارسیەکانی بووەتە سەر زاری خەڵک بە هیچ دەزانێ.

دیارە و وایە کە کولتوور و زمان و ئەدەبی کوردی بە لای “سۆهراب پوورنازری” نرخ و بایەخێکی نییە و ئەوانەی بە هونەر و داب و نەریت و شێعر و زمان و ئەدەبی کوردی خزمەتیکیان کردووە و لە فەوتان و نەمان رزگاریان کردووە، نەرخ و جێگە و پێکەیان نییە و ئەوانەی لەم بوارەدا هەوڵیان داوە و ئەیدەن هەڵەیان کردوە و قیمەتیان نییە.

بەڵام باش بزانێ و ئاگادار بێ ئەوە “سۆهراب پوورنازی” یە، کە بەم کارانە و دووری و پشت کردن لە کولتوور و زمانی نەتەوەکەی، لای خەڵک و مێژوو قەدری نییە.

ئەوەش باش بزانێ کاتێ کە مامۆستا “پەرتەو” دەستی کردە نووسین بۆ خزمەت بە زاڕاوەی کەلهووری و زمانی کوردی، زۆر کەس هەر هەوڵ و نووسینیان به زمانی فارسی بوو.

مامۆستا “پەرتەو” ڕەوت و کولتوورێ جوانی بۆ خزمەت بە ئەدەبی کوردی و شێعری کەلهووری لە کرماشان خستە ڕێ و دەیان قوتابی لەم ڕێگایەدا پەروەردە کرد و ڕێگاکەی قەتعەن دڕێژەی هەیە و دەبێ.

زاراوەی كەلهوڕی یەكێكە لە زاراوە ڕەسەن و سەرەكییەكانی زمانی كوردی، بەڵام هەندێ كێشە و گرفت لە هەمبەر گەشەسەندنی ئەم فەرهەنگەدا هەیە، یا ئەوەی هەندێ بیرتەسك هەن دەیانەوێ ناسنامەی كوردی و هەروەها دەسكەوتە گەورەكانی نەتەوەی كورد و كەلهوڕی بسڕنەوە

یەحیا سەمەدی ڕۆژنامەوان

لینک کوتاه : https://chalaknews.ir/?p=2954
  • نویسنده : یەحیا سەمەدی
  • دیدگاه‌ها برای سوهراب پوورنازری کورد و خاوەن بیر نییە بسته هستند

ثبت دیدگاه

مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0

دیدگاهها بسته است.