• امروز : پنجشنبه, ۷ خرداد , ۱۴۰۵
  • برابر با : Thursday - 28 May - 2026
12

“بێ تۆیی مردنە لە شەممەیەکی بێ‌گۆرانیدا” بڵاو کرایەوە

  • کد خبر : 9766
  • ۰۹ آذر ۱۴۰۳ - ۱۱:۳۲
“بێ تۆیی مردنە لە شەممەیەکی بێ‌گۆرانیدا” بڵاو کرایەوە
نوێ ترین بەرهەمی شێعری ، شاعێری مەریوانی ، سوهەیب عەلی بڵاو کرایەوە.

ڕۆژی چوارشەممە حەوتی سەرماوەز لە هۆڵی ئیدارەی ئیرشادی شاری مەریوان پەردە لە سەر نوێترین کتێبی شێعری، سوهەیب عەلی شاعێری گەنجی مەریوانی لا درا.

لەم ڕێوڕەسمەدا کە ژمارەیەکی زۆری شاعێران، نووسەران و لایەنگرانی شێعری کوردی بەشدار بوون، “بێ تۆیی مردنە لە شەممەیەکی بێ‌گۆرانیدا” کە لە لایەن بڵاڤگەی ڕۆژهەڵات چاپ کراوە کەوتە بەر دیدی خوێنەران.

لە سەر ئەم کتێبە، سوهەیب عەلی بۆ ئاژانسی مێهر نووسیویەتی: ” بێ تۆیی مردنە لە شەممەیەکی بێ گۆرانیدا، شێعرێ بۆ عەشق و نیشتمان و دایک و غوربەت. شێعرێ کە هەموومان ژیاوین.
ئەم شێعرە؛ قەسیدەیەکی درێژ لە ڕیوایەتی ئازارەکانی ڕۆشتن. سەفەر وەک بارێکی تراژدی گەردوونی. بۆ ئەوانەی لە نیشتماندا غەمگینن و بۆ ئەوانەی لە غوربەتدا، بێ‌تاقەت.


ئەم شێعرە؛ ئەگەر چی یەک شێعری درێژە و هەمووی پێکەوە قەسیدەیەکی شێعری پێکدێنێ، بەڵام هەر مووتیڤێکی بۆ خۆی ئەتوانێ شێعرێکی سەربەخۆ بێت. هەر دێڕێکی ئەتوانێ شێعرێکی کۆتا بێت.
بێ تۆیی…؛ تەجرەبەی زیستەیە لە ڕیوایەتی مرۆڤە غەمگینەکان و لە گۆرانی و شێعر و قەسیدە درێژەکانی نالی و شێرکۆ و هەموو ئەوانەش کە بۆ ئەبەد غەمگین بوون و کەچی بۆ دێڕێکیش نەیانتوانی شاعر بن.
لەم شێعرەدا من خۆم نووسیوەتەوە و موسلم و فەرشید و هاوڕێ نائومیدەکانیشم. هەموو ئەوانەش ڕۆژێ لە ڕۆژان غوربەت و عەشق و خۆشەویستی نیشتمان ژیاون.”

لینک کوتاه : https://chalaknews.ir/?p=9766
  • دیدگاه‌ها برای “بێ تۆیی مردنە لە شەممەیەکی بێ‌گۆرانیدا” بڵاو کرایەوە بسته هستند

برچسب ها

ثبت دیدگاه

مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0

دیدگاهها بسته است.