• امروز : شنبه, ۱ شهریور , ۱۴۰۴
  • برابر با : Saturday - 23 August - 2025
5

بەڕێوەچوونی کۆڕی شەوی یەلدا و بەخشینی هەشتەمین خەڵاتی بەڕووی زێڕین

  • کد خبر : 9944
  • ۰۱ دی ۱۴۰۳ - ۱۵:۲۴
بەڕێوەچوونی کۆڕی شەوی یەلدا و بەخشینی هەشتەمین خەڵاتی بەڕووی زێڕین
کۆڕی ساڵانەی شەوی یەلدای ناوەندی فەرهەنگی-هونەری ڤەژین بە شێوەیەکی تایبەتی لە هۆڵی سینما کوردستانی شاری مەریوان بەڕێوەچوو

ڕۆژی هەینی ۳۰ی سەرماوەزی ٢٧٢٤، کۆڕی ساڵانەی شەوی یەلدای ناوەندی فەرهەنگی-هونەری ڤەژین بە شێوەیەکی تایبەتی لە هۆڵی سینما کوردستانی شاری مەریوان بەڕێوەچوو. ئەم بەرنامەی تایبەتی بە بەشەداری نووسەران، هونەرمەندان و خەڵکی شاری مەریوان بەرزبوو و بەرنامەیەکی جیاواز و ڕەنگارەنگی فەرهەنگی لە خۆی گرتبوو.

بەرنامەکان:

  1. وتاری زانستی و پەیامی شەوی یەلدای ڤەژین:
    • وتاری د. ئەفراسیاو جەماڵی سەبارەت بە شەوی یەلدا.
    • پەیامی تایبەتی ناوەندی ڤەژین بۆ ئەم شەوە.
  2. خوێندنەوەی شێعر بە زاراوەکان:
    • خوێندنەوەی شێعر بە زاراوی لەکی لە لایەن خاتوو سەمیرا زەمانی‌مونفەردەوە لە لوڕستان.
    • خوێندنەوەی شێعر بە زاراوی هەورامی لە لایەن کاک جەماڵ قادرپوورەوە لە پاوە.
  3. بابەتی زانستی:
    • وتاری زانستی د. زەکەریا بێزدوودە لە سەر بەرهەمەکانی مامۆستا محەممەد ڕەمەزانی.
  4. بەرنامەی هونەری:
    • مۆسیقای گرووپی “کوردستان” لە شاری سنە.
    • ئەندامیان: بەڕێز بێهنام تاهێری لە سەقز و مامۆستا حسێن خاڵدار لە موکریان.
  5. فیلم و بەڵگەفیلم:
    • نیشاندانی بەڵگەفیلمی “دارتاش” بە دەرهێنەری خەلیل سەحراگەرد، فیلمسازی مەریوانی.
    • بەڵگەفیلمی ناوەندی ڤەژین سەبارەت بە ژیان و بەرهەمەکانی مامۆستا محەممەد ڕەمەزانی، بە دەرهێنەری هەتاو عارفی.
  6. خەڵاتی بەڕووی زێڕین:
    • پێشکەش کردنی هەشتەمین خەڵاتی بەڕووی زێڕین بە نووسەر و وەرگێڕی بەتوانا مامۆستا محەممەد ڕەمەزانی لە بۆکان، لەلایەن د. مەحموود موبارەکشاهی وەکو نوێنەری ناوەندی ڤەژین.

ئەم کۆڕە تایبەتی فەرهەنگی پڕبوو لە زانست، هونەر، و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، بە شێوەیەکی جۆراوجۆر بە شاری مەریوان بەردەوام بوو.

لینک کوتاه : https://chalaknews.ir/?p=9944

برچسب ها

ثبت دیدگاه

مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0
قوانین ارسال دیدگاه
  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.