• امروز : یکشنبه, ۲ شهریور , ۱۴۰۴
  • برابر با : Sunday - 24 August - 2025
10

مانگی ڕەمەزان، مانگە پڕ لە خێروبەرەکەتەکەی دونیای ئیسلام

  • کد خبر : 7871
  • ۲۷ اسفند ۱۴۰۲ - ۲۳:۱۵
مانگی ڕەمەزان، مانگە پڕ لە خێروبەرەکەتەکەی دونیای ئیسلام
ئەم مانگە، مانگی نۆهەمی مانگە عەرەبییەکانە و ئەکەوێتە نێوان مانگی شەعبان و مانگی شەووال.

مانگی ڕەمەزان، مانگە پڕ لە خێروبەرەکەتەکەی دونیای ئیسلام

ئەم مانگە، مانگی نۆهەمی مانگە عەرەبییەکانە و ئەکەوێتە نێوان مانگی شەعبان و مانگی شەووال.

وشەی رەمەزان واتە بەردی گەرم و داخ، یان واتە سووتاندن کە بە واتای سووتاندنی گوناهەکانە.

خوای گەورە لەم مانگەدا، ڕۆژووی لەسەر ئێمە واجب کردووە و ڕەمەزان بووە بە مانگی ڕۆژوو.

قورئان دەفەرمێ: ئەی کەسانێ کە ئیمانتان هێناوە، ئێمە ڕۆژوومان لەسەر ئێوە واجب کردووە، وەک چۆن لەسەر ئوممەتانی پێشوو ڕۆژوومان واجب کردبوو.

ڕۆژوو یەکێکە لە پێنج روکنەی ئیسلام و فەرعی دینی ئیسلام یەکێکیان ڕۆژووە.

قورئان دەفەرمێ: مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ئەو مانگەیە کە قورئانی تێدا نازڵ بووە… هەرکەس ئامادەی ئەم مانگە بوو،«فلیصمە…» با ڕۆژووی تێدا بگرێ.

پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: لەم مانگەدا درگای بەهەشت ئەکرێتەوە و درگای جەهەننەم دادەخرێ.

پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: هەرکەسێ لەم مانگەدا بە ئیمانەوە بەڕۆژوو بێ، گوناهانی لەوەو پێشی هەمووی پاک دەبێتەوە.

هەروەها پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: مانگی ڕەمەزان؛ سەرەتاکەی ڕەحمەتە و ناوەڕاستەکەی مەغفیرەتە و ئاخرەکەشی نەجاتبوونە لە ئاگری دۆزەخ.

هەندێ لە واجیبات و پێویستییەکانی ڕۆژوو

یەکەم : پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: هەموو کردەوەیەک بە نییەتەوە بەسراوە. بۆیە؛ واجبە هەموو شەوێ، لە دوای بانگی مەغریبەوە تا کاتی بانگی بەیانی نیەتی ڕۆژوو بێنین./ مینهاجی ئیمام نەوەوی

شێوازی نییەت بەم شێوەیە: نییەتم هەیە بەیانی بەڕۆژووم، ڕۆژووی فەرزی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ، ئەیگرم بۆ خوا./  مینهاجی ئیمام نەوەوی جڵدی دووهەم

دووهەم: درووستە لە بانگی مەغریبەوە تا کاتی بانگی بەیانی هەموو ئەو شتانەی بە ڕۆژا لێمان قەدەغە کراوە، ئەنجام بدەین.

سێهەم: واجبە کاتێ بانگی بەیانیدا تا کاتی بانگی ئێوارە، هیچ نەخۆین و هیچ نەخۆینەوە.

کوفر کردن و جیماع کردن و خۆڕشاندنەوە و حەیز ڕۆژوو بەتاڵ دەکەنەوە / مینهاجی ئیمام نەوەوی.

ئەگەر کەسێ نوێژ نەخوێنێ و ڕۆژوو بگرێ، ڕۆژووەکەی درووستە و دائەمەزرێ.

کەسی مەشرووبخۆر و تاوانبار، ڕۆژوویان دروستە و دائەمەزرێ.

ئەگەر کەسێک لەبیری چوو ڕۆژووە و شتێکی خوارد، ئەگەر کەسێ بەڕۆژا دەرزی بوەشێنێ، کەسێ عەتر بدا لە خۆی ئەوا ڕۆژووەکەیان بەتاڵ نابێتەوە. /مینهاجی کوردی، هەرتەلی

سوننەتە بۆ ڕۆژووگرتن، پارشێو بکەین و لە پارشێوکردنیشدا بۆ ئێحتیات واباشە دە دەقە پێش بانگی بەیانی دەس لە خواردن و خواردنەوە هەڵبگرین.

سوننەت وەهایە لە رۆژدا قورئانی زۆر بخوێنین و زیکر و یادی خودا زۆر بکەین و تەئکیدێکی زۆر لەسەر پاڕاناوە کراوە.

سوننەتە زمانی خۆمان، لە درۆ و لە غەیبەت و لە قسەی ناڕەوا بپارێزێن./  مینهاجی ئیمام نەوەوی جڵدی دووهەم

سوننەت وەهایە شەوانە دوای نوێژی عیشا، بیست ڕکات تەراوێح بخوێنین، ئەگەر کرا بە جەماعەت و ئەگەریش نەکرا، هەرکەسەو بۆ خۆی ئەتوانێ بە تەنها نوێژی تەراوێح بخوێنێ.

سوننەت وەهایە لەکاتی بەربانگدا، زوو بەربانگ بکەین./  مینهاجی ئیمام نەوەوی جڵدی دووهەم

سوننەتە بە خورما ڕۆژوو بشکێنین و ئەگەر نەبوو بە ئاو. بۆ کاتی بەربانگیش سوننەتە بڵێین : اللّهمَّ لَكَ صُمْتُ و عَلی رِزْقِكَ أَفْطَرْتُ/
ذَهَبَ الظَّمَأُ و ابْتَلَّتِ الْعُروقُ و ثَبَتَ الأَجْرُ إِنْ شَاءَ اللهُ تَعَالی/ سونەنی ئەبوو داود

 

دەق: سوهەیب عەلی

لینک کوتاه : https://chalaknews.ir/?p=7871

ثبت دیدگاه

مجموع دیدگاهها : 0در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : 0
قوانین ارسال دیدگاه
  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.